متن آهنگ زاگرس ئاری تو نه بی تاکوو توم لی ون دەبی خوشم ونم تۆ نەبی خۆشم لەگەڵ خۆم دوژمنم گێژەگێژمە وەک دەلی دێم و دەچم شێت و ئاوارە و پەشێو و کاس، منم خۆم بە جێ دێڵم دەڕۆم ئەوکاتە نی دێمەوە لای خۆم کە تۆ دێیە کنم تاکوو تۆم لێ ون دەبی خۆشم ونم تۆ نەبی خۆشم لەگەڵ خۆم دوژمنم هەڵبڕێی تیغی خەفەت دێتە سەرم هەر وەکوو کۆتەی قەسابێ جن جنم ژانەسەر ژانێک دەخاتە ژینمەوە ئارەزوومە بچمە ژوانی مردنم تاکوو تۆم لێ ون دەبی خۆشم ونم تۆ نەبی خۆشم لەگەڵ خۆم دوژمنم مشخصات موزیک تو نه بی خواننده: زاگرس ئاری عنوان اثر: تو نه بی سبک: پاپ احساسی ترانه سرا: نامشخص آهنگساز: نامشخص تنظیم کننده: نامشخص تاریخ پخش: ۱۸ شهریور ماه ۱۴۰۵ منتشر شده در سایت آپ تیون








