متن آهنگ کردی نازلی گیان نازداری زەردەخەنەی سەر لێوی دڵم دێنێتە لەرزە پشتوێن شلی ئێرانی جوانە لەو باڵابەرزە سەرکوڵمەی هێندە ناسکە لێم بۆتە بەفرو تەرزە ماڵم خەڵاتی تۆیە شۆخی هەوارە بەرزە نازیلە گیان نازدارێ، نازە مەکە بە جارێ ئەم پایزەم لێ بڕوا ئەتگوێزمەوە بەهارێ دەس لە باڵات هەڵناگرم دەربەدەر بم لە شارێ پێم بڵێ ماڵی دڵم، ڕازاوەترین گوڵم تۆ خونچەی دوا هیوامی، جارێ نایەی لەگەڵم؟ هاتووچۆی بەر ماڵتانم بۆتە پیشە و مەنزڵم بڕیاری سەرتاسەری: یان بۆ تۆ یان بۆ گڵم نازیلە گیان نازداری نازە مەکە بە جاری ئەم پایزەم لێ بڕوا ئەتگوێزمەوە بە جارێ دەس لە باڵات هەڵناگرم دەربەدەر بم لە شارێ ئەی چاوگەشی خوێنشیرین، جوانی دەم بە پێکەنین زوڵفی تێکئاڵۆسکاون درێژ بوونە سەر زەمین دوو قۆڵی پڕ لە بازن، سینەت وەک کەوی نەخشین ساڵ دوانزەی مانگ چاوەڕێم بتبینم بە جلی ڕەنگین نازیلە گیان نازدارێ، نازە مەکە بە جارێ ئەم پایزەم لێ بڕوا ئەتگوێزمەوە بەهارێ دەس لە باڵات هەڵناگرم دەربەدەر بم لە شارێ لەسەر چی لە من زیزی، دڵت تەنگە بە جارێ؟ ناتبینم بە ڕێکەوتیش مەگەر وەک و ڕێبوارێ هاوسێتان بم وەک جاران ڕوو بکەیتەوە هەوارێ نازیلە گیان نازدارێ، نازە مەکە بە جارێ ئەم پایزەم لێ بڕوا ئەتگوێزمەوە بەهارێ دەس لە باڵات هەڵناگرم دەربەدەر بم لە شارێ مشخصات موزیک نازلی گیان نازداری خواننده: کردی عنوان اثر: نازلی گیان نازداری سبک: پاپ احساسی ترانه سرا: نامشخص آهنگساز: نامشخص تنظیم کننده: نامشخص تاریخ پخش: ۳۰ شهریور ماه ۱۴۰۵ منتشر شده در سایت آپ تیون








